هەواڵەکان

2017-09-26

پڕۆژەی نوێی “ژیان لەناو ڕێگا” کە لە ڕێگەی منداڵە پەنابەرەکان بەرهەمهاتووە

بە درێژایی سێ ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای “مژفیلم” هەوڵیداوە چەندین خولی فێربوونی فیلسازی لە کەمپی پەنابەرەکاندا بۆ منداڵان دابین بکات کە لە ڕێگەی ئەم کارەوە ئەوان دەتوانن چیرۆکەکانی ژیانی خۆیان بە درووستکردنی فیلم بگێڕنەوە.

درێژەی بابەت
2016-05-19

“فستیڤاڵی فیلیمی میونشن و پێداچوونەوەیەک بە ژیان و کارەکانی بەهمەن قوبادی”

پێداچوونەوەیەک بە سەر ژیان و بەرهەمەکانی بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری پێشەنگی سینەمای کورد، کە بەردەوام هەموو ئامانجی لە درووستکردنی فیلم، بردنەسەرەوەی ئاستی وشیاری کۆمەڵگا لە دۆخی نالەباری ژیانی خەڵکی وڵاتەکەی بووە و بەردەوام لە هەوڵ بە دوای چیرۆک گەلێکی سەرسووڕهێنەر لە نیشتمانی زامداری بووە. قوبادی لە ساڵی 1969 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە دنیا هەڵهێنا. یەکەم فیلمی بە زمانی کوردی، توانی سەرنج و ستایشی کۆمەڵگای جیهانی بۆخۆی ڕابکێشێت و ئێستاش بە یەکێک لە باشترین دەرهێنەرەکانی ئەوڕۆی ئێران دێتە ئەژمار.

درێژەی بابەت
2016-02-22

“ژیان لە سەر سنوور” فستیڤاڵی فیلمی بەرلین 2016

زۆر بە ئاسانی دەکرێت بڵێین قەیرانی هاتن و پەیدابوونی پەنابەران لەم دەیەدا چاوەڕوان نەکراو دەبێت. ئەم ڕەوتە نەک هەر دەریای ناوین، بەڵکوو سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوینیشی گرتۆتەبەر، کە بە ڕاستی ئەم قەبارە لە کۆچ کردن و ئاوارەبوون کارەساتێکی دڵتەزێنە و بووەتە هۆی درووستبوونی شەڕە ناوخۆییەکان و بە شێوەیەکی نەخوازراو دنیای ئەمڕۆی تووشی گۆڕان کردووە.

درێژەی بابەت
2014-10-16

“مەردان” فیلمی هەڵبژاردەی وڵاتی عێراق، بە ئۆسکاری ۲۰۱۵ ناسێندرا

فیلمی سینەمایی “مەردان” لە دەرهێنانی “بەتین قوبادی” وەکوو فیلمی هەڵبژاردە لە لایەن لیژنەی فەرهەنگی وەزارەتی فەرهەنگ و هونەری وڵاتی عێراق بە 87ـەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئۆسکاری 2015 ناسێندرا. ئەم فیلمە کە بۆ یەکەم جار لە مانگی سێپتەمبەر و لە سی‌ونۆیەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرنتۆ لە کەنەدا نەمایشکرا، باسی پیاوێکی پۆلیس دەکات کە بەردەوام بیری کارەساتێکی دڵتەزێن کە لە تەمەنی منداڵیدا ڕووی‌ داوە، دەکەوێتەوە وهاوکات لە گەڵ ئەوەشدا لە شاخە سەختەکانی کوردستان بە دوای پیاوێکی ونبوودا دەگەڕێت.

درێژەی بابەت