دەربارەی مژفیلم

“مژ” وشەیەکی کوردییەو هاو واتایە لە گەڵ “تەماوی بوون، لێڵی، تەم ومژ”. بە وتەی بەهمەنی قوبادی دامەزرێنەری کۆمپانیای مژفیلم لە ساڵی 2000: “کاتێک بیر لە وڵاتم کوردستان دەکەمەوە، بیری بەفر، سەرما و مژ دامدەگرێ، مژ هەموو شوێنێکی داگیرکردووە، تەنانەت ژیانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیش لەوێ مژاویە و لە ژێر لێفێکی قورس لە مژ شاردراوەتەوە.”

تا ئێستا مژفیلم هەموو هەوڵ و پشتیوانی خۆی بۆ بەرەو پێشچوونی سینەمای کوردی بووە. ئێران وڵاتێکە کە هەموو قەومییەتە جیاوازەکانی وەکوو: تورکەمەن، کورد، تورک و…هتدی لەخۆ گرتووە کە دەنگیان زۆر بە کەمی لە سینەمای ئێران بیستراوە.مژفیلم له ساڵدا دوو تا سێ فیلمی دۆکۆمێنتاری درێژ و چه‌ند کورته فیلمی به ناوەرۆکی قەومیی بۆ هیوابه‌خشی و گەیاندنی ده‌نگی ئەوان به‌رهه‌م هێناوه.