” من لەم منداڵانه شتانێکی زۆر فێربووم. “

وتووێژێک لەگەڵ بەهمەن قوبادی - بەرهەمهێنەری دیکۆمێنتاری "ژیان لەسەر سنوور" بۆ ئاژانسی فیدراڵی پەروەردەی مەدەنی ئەڵمانیا.

۱. ئێوه بەرهەمهێنەری ژیان لەسەر سنوورن. ئێوه منداڵان و مێرمنداڵانێکتان له چۆنیەتی درووستکردنی فیلمێک ڕێنوێنی و هاوکاری کرد و ئەوانتان والێکرد که بتوانن چیرۆکەکانی ژیان و ئەزموونەکانیان دەربڕن. چۆن ئەم منداڵانەتان ناسی و چۆن توانیتان ئەوان وەک فیلمسازێک پەروەردە بکەن؟

من بۆ هاوکاری کردن به خوێندنی منداڵان بۆ کوردستانی عێراق چووم و کاتێک ڕۆشتم بۆ ئۆردوگای پەنابەرەکان و بارودۆخی منداڵانم لە کەمپ بینی، بڕیارمدا که ئەزموون و زانستی خۆم لەگەڵیان بەش بکەم. ئەوان بێ ئەوەی که لەو کەمپانەدا کارێک بکەن، لە حاڵی بەرەوپێشچوون بوون و ڕقی ئەوان هەموو ڕۆژێ لەگەڵیاندا گەورە دەبوو. بە پارەیەک که لە فیلمەکانیتر بەدەستم هێنابوو، کامێراکانم کڕی و دەستمکرد به نیشاندانی چۆنیەتی درووستکردنی فیلمەکان. من لەم منداڵانەوه شتهایەکی زۆر فێربووم، فێربووم که ئاواتی زۆر گەورەم نەبێت. ئەوان منیان گەڕاندەوە بۆ سەردەمی منداڵیم، ئەو کاتەی که ئێمە لە شەڕ لەگەڵ عێراق بووین و هەروەها شەڕی نێوان دەوڵەتی ئێران و کوردەکانی ئێران. ئەم منداڵانه وەک پەتگەلێک بوون که منیان وەک کۆلارەیەک بە زەوییەوە بەستبۆوە.
ساڵانێک پێش ئێستا، پێش لەوەی که فیلمی ” کیسەڵەکانیش دەفڕن ” درووست بکەم، دەمویست شتێک وەک ” ژیان لەسەر سنوور” بکەم چوون منداڵانێکی زۆرم دەدی که له کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا ژیانیان پڕ له ئێش و ئازار و کێشە بوو.
من هەمیشە وا بیر دەکەمەوه که چارەنووس ئەم منداڵانەی لەم بارودۆخەدا داناوه، ئەوان هیچ پێوەندییەکیان پێوه نییه. هەر بەم هۆیەوه من سەرنجی زۆرم دایه سەر ئەوان. من دەمویست لەم پڕۆژەیا نیشان بدەم که ئەمه گوناهی گەورەکانه که منداڵان له دۆخی شەڕدان و هەر بۆیه ئەنجامدانی هەرکارێکی تایبەت بۆ ئەم منداڵانه زۆر گرینگه.
ئەم پڕۆژه به ئامانجی هاوکاری کردن له مێشکی مندا دەستیپێکرد، بە تایبەت بۆ منداڵانێک که له کاتی سەردەمی منداڵێتییان – جوانترین و بێ گوناهترین سەردەم- خراپترین هەڵسووکەوتی مرۆڤانه دەبینن. من دەمزانی نیشاندانی زوڵم و ستەمی شەڕ لە چاوی منداڵانەوە تا چ ڕادەیەک گرنگه و دەمویست ئەمه بە شێوەیەکی جیاواز ئەنجام بدەم.
کەوابوو بڕیارمدا گرووپێک له منداڵان بدۆزمەوە، پەروەردەیان بکەم و کامێراکانیان پێبدەم که چیرۆکەکانی خۆیان بگێڕنەوه.

۲. دەتوانن دەربارەی بیرۆکه و قۆناغەکانی درووستکردنی ئەم پڕۆژه تایبەتە بۆمان قسە بکەن؟ ئازادییەکان، سنوورەکان یا کێشەکان له کاتی ئەم قۆناغە هاوبەشانه لەگەڵ منداڵەکاندا چی بوو؟

سەختترین کار لەم پڕۆژه پێدانی کرێی مامۆستایان بوو؛ چوون من له دەوڵەتی عێراق داوای یارمەتیم کرد، بەڵام ڕاستییەکەی هیچکەس به منداڵانی ئەوێ بایەخ نادات، تەنانەت ئەو دەوڵەتانەی که دەڵێن دەیانەوێ هاوکاری بکەنیش هەوڵێک بۆ ئەم منداڵانه نادەن، چوون تەنیا ڕێگەی هاوکاری بۆ ئەوان کاتێکه که بەوان فەرهەنگ، پەروەردە و داهاتوویەکی ڕوون بدەین. کێشەیەکیتر، نەبوونی وەرگێڕانێکی دەقیق بوو، چوون کوردەکان له ئێران و عێراق و سووریادا به زمانێکی یەکگرتوو و یەکسان لەگەڵ یەکتر قسە ناکەن، بۆیه دەبوو بۆ هەر پۆلێک وەرگێڕێکمان دابنایه. ئێمه له نێوان 2000 منداڵدا 200 منداڵمان هەڵبژارد که زۆر زیرەک بوون که تا ئێستا من هیچکات منداڵانێک بەو زیرەکیمە نەبینیبوو.

۳. ورد پێمان بڵێن که منداڵەکانتان چۆن هەڵبژارد؟

هاوکارەکانی من له کوردستان، ئۆردوگای پەنابەرەکانیان بینی و چەن دانیشتنێکیان لەگەڵ منداڵان لەوێ ئەنجامدا. هەڵبژاردنی 200 منداڵی زیرەکتر لە نێوان هەموو منداڵان کارێکی ئاسان نەبوو، چوون هەرکام لەوان بەڕاستی دەیانویست له بەشێک لەم پڕۆژە هاوکاری بکەن. ئێمه کەسانێکمان هەڵبژارد که داهێنەر و حەزیان له گێڕانەوەی چیرۆکەکەیان بوو. ئێمه هەروەها ئەمەیشمان ڕەچاو کردبوو که ئایا منداڵەکان ڕەحەتن یان له کارکردن له پێش کامێرادا ترسیان نییه.
ئەم شتانه له هەڵبژاردنی ئەوان زۆرتر کاریگەر بوو.

۴. ئێستا بۆ چەندەمین ساڵ، کۆمپانیای درووسکردنی فیلمی ئێوه “مژفیلم” کارگای فیلمسازی بۆ پەنابەرە لاوە عێراقییەکان بەڕێوە دەبات. سەرەڕای هەبوونی فیلمێکی جوان بۆ بینین وەکوو ” ژیان لەسەر سنوور” له ئاخریدا قۆناغەکانی فیلمهەڵگرتنەوەکەیشی زۆر گرنگه. لەم بوارەدا کوالێتی و پۆتانسییەڵی فیلم له چیدایە؟

لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە دەمویست هەلێک بۆ فێربوون و کەڵکوەرگرتن له ئەزموونه بەدەستهاتووەکان له ڕێگەی وۆرکشاپەکانی فیلمسازییەوە بڕەخسێنم.
بەدرێژایی ڕۆژ، منداڵان بۆ کاتی خۆیان پلان دانانێن، فێرنابن. له ئۆردوگاکانی پەنابەرەکان، ئەوان نەتەنیا کتێبی دەرسی، تێنووسەکان و کەرەستەی نووسینیان لەدەست دەدەن بەڵکوو شتە زۆر پێویستەکانیش وەک جلوبەرگی گەرم و پەتوویشیان نییه.
تەواوی کاتی تێگەیاندنی ” ژیان لەسەر سنوور” جێگرەوەیەکی ساده بوو، منداڵان سەرگەرم بوون و بەردەوام کاریان دەکرد که کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دەروونیان دانا. بە سپاسەوه لەم دیکۆمێنتارییە که منداڵانی برده دنیایەک لە خەونەکان و ئەوان قورسایی ژیان لەسەر سنووریان لەبیرچووەوە.
من تەنیا دەتوانم ئەمه بڵێم که ئەوان بەردەوام لە حاڵی درووستکردنی فیلمی دووهەمدان و ئومێدەوارم ئێمه هەرساڵێک فیلمێکمان لەم منداڵانه بێت.
له ئێستادا من له ئەمریکادام و بەداخەوه ناتوانم بگەڕێمەوه بۆ عێراق، چوون بۆ پاراستنی ژیانم دەترسم، بەڵام بەردەوام پۆلەکان و درووستکراوەکانی ئەوان له ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنی سکایپ کۆنتڕۆڵ دەکەم.

۵. “ژیان لەناو ڕێگا”، فیلمێک که ئێوه ئاماژەتان پێکرد باسی گەڕانەوەی پەنابەرەکان بۆ ماڵەکانیان دەکات. دەتوان بڕێک زۆرتر لەسەر ئەم پڕۆژە قسە بکەن؟ ئایا هەندێک له منداڵانی ” ژیان لەسەر سنوور ” هەر لەوێشدان؟ و دەتوانن کەمێک زۆرتر دەربارەی ئەم پڕۆژه بۆ ئێمه قسە بکەن؟

بەڵێ، من و دەرهێنەرەکانیتر و ئەکتەره سەرەکییەکان لەگەڵ یەکتر له پەیوەندییاین، چوون هێشتا بەهۆی پڕۆژەی تازە و هاوبەش، هەوڵ دەدەم لە هەر ڕێگەیەکەوه بێت من پشتیوانیان لێبکەم. لە ئەڵمانیا، ئۆتریش و سوویس، فیلمهایەک که لەواندا فیلمسازه لاوەکان بەشداری دەکەن ڕێکدەخەین. بەم شێوه، منداڵان دەتوانن چێژ لە سەفەر و شوێنەکانی دیکەی جیهان ببینن.
پڕۆژەی نوێی ئێمه ” ژیان لە ناو ڕێگا “، بەشگەلێکی دیکە له بەرهەمهێنانی یەکەم نیشان دەدات و لەسەر گەڕانەوە بۆ ماڵی منداڵانی شەڕ لێدراو و ئاواره و بنەماڵەکانیان، که لەوێدا خزم و کەسوکار و دۆستانیان بەدەستی داعش کوژراون، فوکووسی کردووه. هەموو ئەو شتەی که بۆ دەستپێکی ژیانی نوێ هەیانه، شارێکی وێران و بیرەوەری ئەو کەسانەیە که لەم هێرشە دڵتەزێنه گیانیان لەدەستدا و تەنیا ناویان ماوەتەوه.
بەحسێکی تایبەت که لەم پڕۆژەدا هەیە ئەمەیە که تەنانەت دوای دۆزینەوەی ماڵە وێرانبووەکان لە شارەکانیان، منداڵان هێشتا دەیانەوێ لەوێدا بمێننەوە( لەگەڵ ئەوەدا که هیچی تێدانەماوه)، هەمووشتێک درووست دەکەنەوە و دووبارە ژیانی نوێ دەستپێدەکەنەوە؛ چوون ئەمە ماڵی ئەوانه. یەعنی شوێنێک که پێش لە شەڕ لە نێویدا ژیانیان دەکرد و بۆ ئەوان زۆر گەورەیه.
ئەم تەرحە بریتییه له چوار بەش که هەرکام لەم بەشانه لە لایەن منداڵێکەوە که فیلمی خۆی دەرهێنەری کردووه دەوترێت.
بەڵێ، بڕێک له منداڵەکانی فیلمی پێشوو لەم فیلمەشدا هەن، بەڵام ئەمجاره 4 فیلمی کورتمان هەیە که هەرکام 25 خولەکه. ئەم فیلمه له قۆناغی پێش بەرهەمهێنادایه.

وتووێژ لەگەڵ: ئەوا فلۆگڵ

دەتوانن تەواوی وتووێژەکە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە ببینن:
http://www.bpb.de/gesellschaft/bildung/filmbildung/264652/filmemachen-als-normalitaetsersatz