“ژیان لە سەر سنوور” فستیڤاڵی فیلمی بەرلین 2016

زۆر بە ئاسانی دەکرێت بڵێین قەیرانی هاتن و پەیدابوونی پەنابەران لەم دەیەدا چاوەڕوان نەکراو دەبێت. ئەم ڕەوتە نەک هەر دەریای ناوین، بەڵکوو سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوینیشی گرتۆتەبەر، کە بە ڕاستی ئەم قەبارە لە کۆچ کردن و ئاوارەبوون کارەساتێکی دڵتەزێنە و بووەتە هۆی درووستبوونی شەڕە ناوخۆییەکان و بە شێوەیەکی نەخوازراو دنیای ئەمڕۆی تووشی گۆڕان کردووە.

(ژیان لە سەر سنوور) ئاماژە بەو کەسانە دەکات کە ژیانیان بە هۆی داعشەوە تێکچووە. ئەم فیلمە تێکەڵاوێک لە هەشت کورتە چیرۆکە کە منداڵانی کورد لە کەمپی ئاوارەکانی کۆبانی و شنگال، فیلم هەڵگرتنەوەو دەرهێنەرییان بۆ کردووە.

هەر بەشێک لەم فیلمە هەوڵ ئەدات باسی ژیان و شەڕی زیندوومانەوە لە ناو کەمپەکان بکات. باس لە ئومێدێک بە داهاتوو بۆ منداڵانی ناو کەمپەکە دەکات و هەروەها هەلێکە بۆ بیستنی دەنگی ئەو کەسانەی کەوا هیچیان بۆ لە دەستدان نەماوە.

دەستپێکی کورتی فیلمی (عەشقی شنگال)، بەڕاستی بەشێکی زۆر نایاب لە هونەری فیلمسازی بە دەرهێنەری “هازم خودیدە” نیشان دەدات. لە ڕاستیدا کارێکە بە هەستێکی شاعیرانەوە کە بە شێوەیەکی باوڕپێنەکراو، توانایی لە بەکارهێنانی کۆردنەوە و کردنەسەریەک و جوانکاری ناو فیلمەکە نیشان دەدات. فیلمەکە ئاستێکی سەرەوەی هەیە و مرۆڤ دەبێت خۆی لە جێی دایک و باوکی “سولەیمان” دابنێت.

دووهەمین دەستپێکیش ڕێک وەک یەکەمە؛ فیلمی (لە گەڕان بە دوای ڕاستیدا) بە دەرهێنەری “بەسمە سولەیمان”، بە هیوای درووستکردنی شێوازێکی نزیک بە دۆکۆمێنتاری، زیرەکی و بە توانایی ئەم گەنجە دەرهێنەرە نیشان دەدات. کەسێکە کە ئازایەتی یاریکردن بە فۆرم و ڕێچکە، لە دەرهێنانی فیلمی هەیە و لەمانەش گرینگتر، کەسێکە کە بە هەموو هێزی دەیەوێت لە گەڵ بینەر پەیوەندی درووست بکات. بە هۆی ئەم دەستپێکانەوە فیلم گەلێکی زۆرباش نەمایشکرا. باش بوون و چۆنیەتی فیلمەکانیتر بە واتای لابردنی باقی بەشداربووان لە خولی کێبەرکێکەدایە. هەڵبەت ئەم بانگەشە، ئەوە ناسەلمێنێ کە فیلمەکانیتر لە هەست و هەروەها لە باسی جوانیناسی دوورن. بەڵام بە شێوەیەکی دوور لە باوڕ، هیچکامیان هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر دوو فیلمە دەستپێکەکە نەبووە.

فیلمی (ئەو وتی، کورت بەرەوماڵ)، لە دەرهێنانی “مەحموود ئەحمەد” چیرۆکێکی زۆر بە توانا لە بەسەرهاتی کوڕێک و خوشکەکەیەتی کە دوای بۆمباران کردن و وێران کردنی شارەکەیان کوبانی، دەگەڕێنەوە.

کۆی تێکەڵی ئەم بەرهەمانە، بووەتە هۆی درووست بوونی فیلم گەلێکی هەست بزوێن و سەیروسەمەرە بە ناوەرۆکی تیرۆر و هیوا کە بە یەکجاری دیمەنی شۆڕش وهەروەها دڕندەییەک کە لە دنیای ئەمڕۆدا بوونی هەیە نەمایش دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆحی مرۆڤ ئەو دیاردە نائاساییەیە کە هەمیشە بوونی هەیە و هەتاهەتایی دەمێنێتەوە.

22ی ڕەشەمێ،2016
تۆماس ئانستێد
تێپەڕبوون بۆ وەشانی سەرەکی:

http://www.theupcoming.co.uk/2016/02/22/berlin-film-festival-2016-life-on-the-border-review/