“مەردان” فیلمی هەڵبژاردەی وڵاتی عێراق، بە ئۆسکاری ۲۰۱۵ ناسێندرا

فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرهێنانی "بەتین قوبادی" وەکوو فیلمی هەڵبژاردە لە لایەن لیژنەی فەرهەنگی وەزارەتی فەرهەنگ و هونەری وڵاتی عێراق بە 87ـەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئۆسکاری 2015 ناسێندرا. ئەم فیلمە کە بۆ یەکەم جار لە مانگی سێپتەمبەر و لە سی‌ونۆیەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرنتۆ لە کەنەدا نەمایشکرا، باسی پیاوێکی پۆلیس دەکات کە بەردەوام بیری کارەساتێکی دڵتەزێن کە لە تەمەنی منداڵیدا ڕووی‌ داوە، دەکەوێتەوە وهاوکات لە گەڵ ئەوەشدا لە شاخە سەختەکانی کوردستان بە دوای پیاوێکی ونبوودا دەگەڕێت.

لیژنەی تایبەتی خەڵاتدانی ئەو فیلمانەی وا بە زمانی ئینگلیزی نین، پێنج فیلم لە دواهەمین لیستە کورتەکان، بۆ کێبەرکێیەکی فەرمی لە 78ـەمین خولی Edition of the race لە فوریە 2015 هەڵدەبژێرێت.

“مەردان” کە ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان سازکراوە، تیایدا ئەکتەرانی ناوداری کورد “حوسێن حەسەن”، گۆرانیبێژی کورد”هێلانە عەبدوڵڵا” (هێلی لۆڤ)، “ئیسماعیل زاگرۆس”، ”فەییاز دۆمان” و چەندین ئەکتەری دیکە ڕۆڵیان بینیوە. بەرهەمهێنەری ئەم فیلمە بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری (کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان)(2000)، برای گەورەی بەتینی قوبادییە.

لە ساڵی 2012، کورتە فیلمی (لە با بپرسن)، بە دەرهێنەری بەتینی قوبادی, توانی خەڵاتی ورچی کریستاڵی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین بە دەست بهێنێت. لە کورتە فیلمەکانی دیکەی بەتین قوبادی دەکرێت: (بێگومان ئەمڕۆ)(2000)، (حەبسی تاکەکەسی)(2003) و (سەربازێک کە شکا)(2004) ناو ببەین.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://english.ahram.org.eg/NewsContent/5/32/113234/Arts–Culture/Film/Iraq-submits-Mardan-as-official-Oscar-entry-TRAILE.aspx