پڕۆژەی نوێی “ژیان لەناو ڕێگا” کە لە ڕێگەی منداڵە پەنابەرەکان بەرهەمهاتووە

بە درێژایی سێ ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای "مژفیلم" هەوڵیداوە چەندین خولی فێربوونی فیلسازی لە کەمپی پەنابەرەکاندا بۆ منداڵان دابین بکات کە لە ڕێگەی ئەم کارەوە ئەوان دەتوانن چیرۆکەکانی ژیانی خۆیان بە درووستکردنی فیلم بگێڕنەوە.

“ژیان لەسەر سنوور” باسی 8 منداڵی پەنابەرە خه‌ڵکی کۆبانی و شینگال ده‌کات کە بارودۆخی ژیان و هەروەها ئەزموونەکانیان دوای هێرشی دڕندانەی داعش
بە فیلم.

هەڵگرتووەتەوە و له لایه‌ن زۆرێک له فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیکان وه‌کوو “به‌رڵیناله” به باشی باس کرا.
لە لایەکی دیکەوە “ژیان لە ناو ڕێگا” یەکەمین بەرهەمە کە باس لە گەڕانەوەی منداڵانی شەڕ بۆ ماڵ و شارەکانیان کە لەوێدا خزم و دۆستانیان بە دەستی داعش کوژراون دەکات. هەموو ئەو شتەی کە بۆ ڕزگاربووانی ئەو هێرشەی داعش بۆ دەستپێکردنی ژیانی تازە ماوەتەوە؛ شارێکی وێرانبوو کە تەنیا ناو و بیرەوەرییەکانی بەجێماوە. ئەم پڕۆژە لە چوار بەش پێکهاتووە کە هەرکام لە بەشەکانی لە ڕێگەی کەسێک، بە شێوەیەکی جیاواز گێڕدراوەتەوە.

ئه‌م پڕۆژه‌ بریتینه له چوار به‌ش و هه‌ر کام له‌ به‌شه‌کانی له لایه‌ن یه‌ک که‌سی تایبه‌ت به شێوه‌یێکی جیاواز باس به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌کات.