- کورتەیەک: فیلمێکی دۆکۆمێنتارییە بە دەرهێنانی 8 منداڵی خەڵکی کۆبانی و شنگال لە کەمپی پەنابەرەکاندا، کە ئەزموونی ژیان و چیرۆکی هێرشی داعشیان بە کامێراکەیان هەڵگرتووەتەوە.
- بەهمەنی قوبادی بۆ وەدیهاتن و سەرگرتنی ئەم کارە، بە دابینکردنی 60 کامێرای فیلمهەڵگرتنەوە و هەروەها ڕێکخستنی پۆلێکی فێرکاری دروستکردنی فیلم بۆ منداڵان لە کەمپی پەنابەرەکاندا، توانی لەگەڵیاندا ڕاهێنان بکات بۆ ئەوەی کە هەرکام لەو منداڵانە بتوانن فیلمەکانی خۆیان دروست بکەن.
- بەرهەمهێنان: مژفیلم
- ئامادەکار و بەرهەمهێنەر: بەهمەن قوبادی
- دەرهێنەرەکان: مەحموود ئەحمەد، ڕووناهی عیزەتودین، سامی حوسەین، دلۆڤان کەیخا، هازم خوردیدە، دیار عومەر، زهوور سەعید و بەسمە سولەیمان
- کاتی فیلم: 73 خولەک
- ساڵ: 2015
فۆرمی داواکاری
ناو | ھەناردە کردن |
---|---|
دەستپێڕاگەیشتن بە فیلم ژیان لە سەر سنوور | 7 USD |
بەکارهێنەری خۆشەویستبۆ کەڵکوەرگرتن لە سیستەمی "کڕین و بینین"، ئێمە کورتە ڕێنوێنییەکمان بۆ ئێوە داناوە، تکایە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن:1-بە دانانی پۆستی ئەلکترۆنی (ئیمێل) ، ئێمە هەژمارێکتان بۆ درووست دەکەین کە لەو ڕێگاوە ئێوە دەتوانن (دوای دابەزاندنی پارە)، فیلمی هەڵبژێردراوی خۆتان ببینن.2- دوای دانانی زانیاری پۆستی ئەلکترۆنی خۆتان بۆ ئێمە، پەیامێک کە زانیاری پێویست بۆ بە کارهێنانی هەژمارەکەتانی تێدایە، دەگاتە دەستتان.3-له گۆشهی سەرەوە لای ڕاست، ئهو بهشانهی که بۆ چوونهوه ژوورهوه له ماڵپهڕهکهی ئێمهدا پێویسته، دانراوه.سپاس بۆ سەرنجتان
هیوادارین لەم فیلمە چێژ وەرگرن
تیمی مژفیلم