ئاڵای بێ وڵات

7$
  • کورتەیەک لە چیرۆک: (ئاڵای بێ وڵات) چیرۆکێکی دۆکۆمێنتارییە کە ژیانی “هێلی لۆڤ” و “نەریمان” لە کوردستان باس دەکات.
    ئەم دوو کەسە بەردەوام لە هەوڵی کۆمەک کردن بە کۆمەڵگاکەیانن: کۆمەڵگایەک کە هه‌مووکات له‌گه‌ڵ بارودۆخی سه‌ختی ژیان، جه‌نگ و هێرشی داعش پەیوه‌ندی هه‌یه.
    (هێلی لۆڤ) گۆرانیبێژێکی بە شێوازی پاپە کە دەیەوێت کوردستان بە جیهان بناسێنیت و سەرنجی کۆمەڵگای جیهانیش بۆ کوردستان ڕابکێشێت و هەروەها هەستی کۆمەڵگابوون بە خەڵکی کورد بدات.
    نەریمان فڕۆکەوانە، ئەو بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پێیەکی شکاوە، بۆیە ناتوانێت فڕۆکەوانی بکات. نەریمان فێرگەیەکی فڕۆکەوانی بۆ منداڵانی کوردستان ڕیکخستووە بەڵام باوک و دایکی هەندێک لە منداڵەکان دوای بیستنی ئەو ڕووداوەی نەریمان، چیتر منداڵەکانیان نانێرن بۆ فێرگەکە بەڵام نەریمان سوورە لەسەر کارەکەی خۆی و لەگەڵ منداڵەکان نەخشەیەکی سەربازی بۆ کوردستان دادەنێن.
    ئەم دوو بەشە وەک دوو چیرۆک، هاوشانی یەکتر و هاوکات گرێدراوی یەکترن. دۆخی ئاڵۆز و ناخۆشی کوردستان وا لە هێلی لۆڤ و نەریمان دەکات کە پشتیوانی و یارمەتی کۆمەڵگاکەیان بکەن.
  • بەرهەمهێنان: مژفیلم
  • ئامادەکار و بەرهەمهێنەر: بەهمەن قوبادی
  • دەرهێنەر: بەهمەن قوبادی
  • کاتی فیلم: 93خولەک
  • ساڵ: 2015
  • ئەکتەرەکان: هێلی لۆڤ و نەریمان ئەنوەر

Watch nowDodaj do koszyka

فۆرمی داواکاری

ناوھەناردە کردن
دەستپێڕاگەیشتن بە فیلم ئاڵای بێ وڵات7 USD

بەکارهێنەری خۆشەویستبۆ کەڵکوەرگرتن لە سیستەمی "کڕین و بینین"، ئێمە کورتە ڕێنوێنییەکمان بۆ ئێوە داناوە، تکایە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن:1-بە دانانی پۆستی ئەلکترۆنی (ئیمێل) ، ئێمە هەژمارێکتان بۆ درووست دەکەین کە لەو ڕێگاوە ئێوە دەتوانن (دوای دابەزاندنی پارە)، فیلمی هەڵبژێردراوی خۆتان ببینن.2- دوای دانانی زانیاری پۆستی ئەلکترۆنی خۆتان بۆ ئێمە، پەیامێک کە زانیاری پێویست بۆ بە کارهێنانی هەژمارەکەتانی تێدایە، دەگاتە دەستتان.3-له گۆشه‌ی سەرەوە لای ڕاست، ئه‌و به‌شانه‌ی که بۆ چوونه‌وه‌ ژووره‌وه له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئێمه‌دا پێویسته، دانراوه.سپاس بۆ سەرنجتان
هیوادارین لەم فیلمە چێژ وەرگرن
تیمی مژفیلم

پاشگەز بوونەوە