ژیاننامە و بەرهەمەکانی بەتین قوبادی

به‌تینی قوبادی له ۱ی خەزەڵوەری ۱۳۵۸ی هه‌تاوی له شاری “بانه” له ڕۆژهەڵاتی کوردستان له دایکبوو. پێش نووسەری و دەرهێنەری، کاری هونه‌ری خۆی یه‌که‌م جار به وێنه‌کێشی دەستپێکرد. کورته فیلمه‌کانی بریتین لە: “وێنه‌کێشان (۲۰۰۰)”، “بێ گۆمان ئه‌مڕۆ (۲۰۰۲)”، “حەبسی تاکەکەسی (۲۰۰۳)”، “سه‌ربازێک کە شکا (۲۰۰۴)”، “ئاماده بۆ مردن (۲۰۰۸)” و “لە با بپرسن (۲۰۱۰)” کە خه‌ڵاتی ورچی کریستاڵی له فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی به‌رلین لە ساڵێ 2010 به ده‌ستهێنا.

“مەردان(2010)”، کە یەکەم فیلمی درێژی بەتین قوبادی بوو، وەکوو فیلمی هەڵبژێردراوی وڵاتی عێراق بۆ ٨٧ەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئۆسکاری ٢٠١٥ ناسێندرا و هه‌روه‌ها لە ساڵی ۲۰۱۴ بۆ یەکەمجار له فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی تۆرنتۆ بەشداری کرد. قوبادی لە ئێستادا سەرقاڵی ئیش کردن لەسەر نوێترین کاری خۆی بە نێوی “ئایلان کوردی”یە. ئەو خەڵکانەی وا لە دەست شەڕ ناچاربوون وڵاتەکەیان جێبهێڵن و بەرەو ئەورووپا کۆچ بکەن و هەروەها ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانەی وا لە سەفەرەکانیاندا بۆیان پێشدێت، بەتایبەت بۆ منداڵان؛ وایکرد لە قوبادی کە دەست بە درووستکردنی ئەم فیلمە بکات.

ئەم فیلمە ڕێزگرتنێکە لە “ئایلان”، ئەو منداڵە سێ ساڵەی کەوا لە کاتی کۆچ کردن، لە دەریای ناوین خنکا و هەروەها تەواوی ئەو منداڵانەی وا لەو ڕێگەیەدا هیوا و ئاواتەکانیان و هەروەها گیانیان لە دەستدا.

فیلمە درێژەکانی بەتین قوبادی:

ئایلان کوردی 2017

  • کورتەیەک لە چیرۆک: لە دوایین کاژێرەکانی دووی سێپتەمبەری 2015، لاشەی ئایلان لە کەنارەکانی دەریا بێ گیان کەوتووە، نیوەی لە ئاو و نیوەشی لە ناو لمدایە. کەوشەکانیشی هێشتا هەر لە پێدایە.
  • بەرهەمهێنان: مژفیلم
  • ئامادەکار و بەرهەمهێنەر: بەهمەن قوبادی
  • نووسەر و دەرهێنەر: بەتین قوبادی
  • ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: 2017

مەردان 2014

  • کورتەیەک لە چیرۆک: مەردان ئەفسەرێکی پۆلیسی کوردە کە بیرەوەرییەکی ناخۆشی لە منداڵی خۆی هەیە. مەردان هەوڵ ئەدات کە چیرۆکی ونبوونی پیاوێک بە نێو “موراد” بدۆزێتەوە. ڕۆژێک دەچێت بۆ بینینی “لەیلا” ، هاوسەری موراد کە بۆ دۆزینەوەی شووەکەی هاتووە بۆ عێراق. هاوکات “کارزان” کاریگەرێکی گۆڕهەڵکەندن، لەگەڵ دەنگۆی دوای ڕووداوێکی ناخۆش ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
  • بەرهەمهێنان: مژفیلم
  • ئامادەکار و بەرهەمهێنەر: بەهمەن قوبادی
  • نووسەر و دەرهێنەر: بەتین قوبادی
  • کاتی فیلم: 110 خولەک
  • بەڕێوەبەری فیلم هەڵگرتنەوە: سەبا مەزڵووم
  • کۆردنەوە و تەدوین: هایدە سەفی‌یاری
  • دەنگ و میکسی دەنگ: موحەممەد ڕەزا دڵپاک
  • مۆسیقا: کەیهان کەلهوڕ
  • ئەکتەرەکان: حوسەین حەسەن، هێلی لۆڤ، فەییاز دومان، ئیسماعیل زاگرۆس، مەهدی بایراملو، میرموراد بەدرخان و بێریتان یەلدیستان
  • خەڵاتەکان:
    2015 خەڵاتی تایبەتی ئەنجومەنی ناوبژیوانان لە چواردەیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سەربەخۆی ئیستانبووڵ، ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی فیلم لە ئیستانبووڵ، تورکیا

  • ئیکرانەکان و فستیڤاڵەکان:
    2014 لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تۆرنتۆ” لە تۆرنتۆ، کانادا
    2014 لە چل‌وپێنجەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی هێند، گوا. – 2014 لە سی‌وحەوتەمین سینەمای “ماسترا” ئۆرینتە مێدیۆ بەڕازیل، سائۆپائۆلۆ، بەڕازیل
    2014 فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دۆبەی”، لە دۆبەی، ئەماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی
    2015 فستیڤاڵی نیودەوڵەتی فیلمی گۆتنبرگ، سوئد. -2015 فستیڤاڵی فیلمی گلاسکۆ، ئێسکاتلەند.
    2015 فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کینۆ پاواساریس” لە ویلنیوس، لیتوانی
    2015 فستیڤاڵی فیلمی “مۆف” لە تۆرنتۆ،
    2015 فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سیاتێل” لە سیاتێل، ئەمریکا
    2015 فستیڤاڵی فیلمی سەربەخۆی “ئیندیبۆ” لە بوگوتا، کۆڵۆمبیا.
    2015 فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڕێگای ئەورێشم” لە دوبلین، ئیرلەند
    2015 فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سینە ماردین” لە ماردین، تورکیا
    2015 فستیڤاڵی فیلمی “میل‌واڵی” لە سان ڕافائێل، ئەمریکا
    2015 20 هتا 27 ئوكتوبه ر ،فستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن، پاریس
    2015 فستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن
    2016 فستیڤاڵی فیلمی کۆپێنهاگ لە کۆپێنهاگ، دەنمارک

فیلمە کورتەکان:

لە با بپرسن 2009

  • کورتەیەک لە چیرۆک: گرووپێک له خوێندکارانی ئێرانی بۆ وێنەگرتن دە‌چنه گوندێکی چۆڵکراو. یەکێک لە خوێندکارەکان بە هۆی ڕەشەبا و تۆفانەوە لەچکەکەی دادەکەوێت، لەگەڵ ڕۆشتن بە دوای لەچکەکەیا، با دەیباتە سەر تەرم پیاوێکی مردوو..
  • بەرهەمهێنان: مژفیلم
  • ئامادەکار و بەرهەمهێنەر: بەهمەن قوبادی
  • نووسەر و دەرهێنەر: بەتین قوبادی
  • کاتی فیلم: 13 خولەک
  • فیلم هەڵگرتنەوە: بەهمەن نەدەبیاد
  • مۆسیقا: مەهدیار ئاقاجانی
  • کۆردنەوە و تەدوین: هایدە سەفی‌یاری
  • ئەکتەرەکان: نەسرین شوجاعی، زەهرا میرداد، سەمەد فەرهەنگ و ئەقدەس کاجی.

ئامادە بۆ مردن 2008

  • نووسەر و دەرهێنەر: بەتین قوبادی
  • کاتی فیلم: 7 خولەک
  • فیلم هەڵگرتنەوە: ئیکرام هایدو

سەربازێک کە شکا 2004

  • کورتەیەک لە چیرۆک: چیرۆکی پەیدابوونی خۆشەویستییەکی کتوپڕی لە نێوان سەربازێک و کچێکی کورد لە ڕێگەی یاری کردن بە دوو ئاوێنە.
  • حەیا، بێگوناهی و خۆشەویستییەکی ڕاستەقینە لە لایەک و بێڕەحمی، تووندووتیژی و نا بەرابەری سەروەت وژیان لە کۆمەڵگاش لە لایەک.
  • بەرهەمهێنان: مژفیلم
  • ئامادەکار و بەرهەمهێنەر: بەهمەن قوبادی
  • نووسەر و دەرهێنەر: بەتین قوبادی
  • کاتی فیلم: 24 خولەک
  • فیلم هەڵگرتنەوە: حەمید قەووامی

حەبسی تاکەکەسی 2003

  • کورتەیەک لە چیرۆک: پیاوێکی کورد هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ئانتینێک لە شوێنێکی دوورکه‌وتوو له ڕۆژهەڵاتی کوردستان هه‌ڵواسێت تاکوو کوڕه‌که‌ی بتوانێت تەلەڤیزیۆن ته‌ماشا بکات.
  • بەرهەمهێنان: مژفیلم
  • ئامادەکار و بەرهەمهێنەر: بەهمەن قوبادی
  • نووسەر و دەرهێنەر: بەتین قوبادی
  • کاتی فیلم: 11 خولەک
  • فیلم هەڵگرتنەوە: حەمید قەووامی

بێگومان ئەمڕۆ 2002

  • کورتەیەک لە چیرۆک: دوو کارمه‌ندی ساده‌ی بنکه‌ی تەندرووستی له یه‌کێک له گونده‌کانی کوردستان دەڕۆن بۆ کوتاندنی منداڵه‌کانی ئه‌و گونده. ئەم فیلمە لە لایەکەوە هەڵسوکەوتە دژ بەیەکە پێکەنیناوێکان لە بەینی ڕیشەکانی کولتووری لادێیەکان و لە لایەکی دیکە خزمەتگوزارییە مۆدێڕنەکانی دەوڵەت دەهێنێتە سەر شاشە.
  • بەرهەمهێنان: مژفیلم
  • ئامادەکار و بەرهەمهێنەر: بەهمەن قوبادی
  • نووسەر و دەرهێنەر: بەتین قوبادی
  • کاتی فیلم: 12 خولەک
  • فیلم هەڵگرتنەوە: مەسعود سەلامی

وێنەکێشان 2000

  • کورتە: پێنج منداڵی بێ تاوان بە گەچ، بە سەر زەویەوە وێنە دەکێشن. پیاوێکی پیری نەجیبزادە هانیان دەدات بۆ باشتر بوون بەڵام هاتنە کایەی ژنێکی گەڕەکی پاڵیان، چیرۆکەکە دەگۆڕێت.
  • بەرهەمهێنان: کۆمپانیای گشتی دەنگ و ڕەنگی کوردستان
  • ئامادەکار و بەرهەمهێنەر: بەهمەن قوبادی
  • نووسەر و دەرهێنەر: بەتین قوبادی
  • کاتی فیلم: 14 خولەک
  • فیلم هەڵگرتنەوە: موزەففەر پەرتەوئەنداز