به‌همه‌نی قوبادی 12ی ڕێبه‌ندانی 1348ی هه‌تاوی له شاری “بانه” که شارێکی نزیک سنووری ئێران و عێراق له کوردستانی ئێرانه، له دایکبوو. به‌همه‌ن، یه‌که‌م کوڕ له بنه‌ماڵه‌یەکی حه‌وت که‌سییه. تاکوو ته‌مه‌نی ۱۲ ساڵی ژیانی له شاری بانه بەسەر برد، دواتر به هۆی گیروگرفته‌کانی کۆمه‌ڵگاوه له‌گه‌ڵ بنەماڵهکهیدا کۆچیان کرد بۆ شاری سنه که ناوه‌ندی پارێزگای کوردستانی ئێرانە. به‌همه‌نی قوبادی ساڵی ۱3۷۰ی هه‌تاوی دوای وەرگرتنی بڕوانامەی دیپلۆم له شاری سنه‌وه بەرەو تاران ڕۆیشت و کاری هونەری خۆی بە وێنەگری سەنعەتی دەستپێکرد. هه‌ر چه‌ند ئەو لە زانستگەی دەنگ و ڕەنگی ئێران لە تاران دەیخوێند بەڵام قەت خوێندنەکەی لەوێ تەواو نەکرد. قوبادی باوەڕی وابوو کە بە جێی ئەو هەمووە کارانەی وا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە لە زانستگە دەکرێت، تەنیا ڕێگای هونەری سینەما، تێکۆشانی بە بێ ماندوو بوون، بۆ درووست‌کردنی کورتە فیلمە. دەستپێکی دەرهێنەریی قوبادی بە درووست‌کردنی کورتە فیلمی دۆکۆمێنتاری 8 میلی مەتری بوو.
به هۆی ئه‌زموونی قوبادی لەسەر درووست‌کردنی فیلم، توانی شێوازێکی تایبەت بە خۆی پەیدا بکات و زۆر زوو زانیارییەکی بەربڵاوی لەسەر ئەوشێوازە دەستکەوێت. فیلمی “ژیان له ناو مژ” (1377ی هەتاوی) سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی بۆ قوبادی بە دەستهێنا و بوو به یه‌کێک له پڕستایشترین کورته فیلمه‌کانی سینه‌مای ئێران. به دوای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌دا به‌همه‌نی قوبادی ده‌ستیکرد به درووست‌کردنی یه‌که‌م فیلمی درێژی کوردی له مێژویی سینه‌مای ئێران‌دا، به ناوی “کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان” (۲۰۰۰) کە بەهۆی وەرگرتنی هه‌ندێک خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی جۆراوجۆر، قوبادی وه‌کوو یه‌کێک له پێشه‌نگه‌کانی سینه‌مای کوردی، سه‌رنجی کۆمەڵگای جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
ئه‌م فیلمه و ته‌واوی ئه‌و فیلمانه‌ی له لایه‌ن قوبادییه‌وه درووستکرا، لەوانە “نیوه‌ی مانگ” (2004) و “کیسەڵەکانیش دەفڕن”(2006) له فستیڤاڵه جۆراوجۆرەکانی فیلم لە دونیادا پێشوازییەکی زۆری لێ‌کرا و دەیان خه‌ڵاتی به ده‌ستهێنا؛ به‌ڵام ئه‌م شته له وڵاته‌که‌ی خۆی قه‌ت ڕووی نەدا و ئه‌گه‌ریش شتێک کرا زۆر به که‌می بوو. ساڵی ۲۰۰۹ قوبادی فیلمی “کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە”، که فیلمێکی نیوه دۆکۆمێنتارییه، سه‌باره‌ت به مۆسیقای ژێرزه‌وینی له تاران، درووستکرد و فیلم ههڵگرتنهوەکهی له ئێران به بێ جه‌وازی فه‌رمی و له باروودۆخێکی زۆر سه‌خت و چوارچێوه‌دار به‌ڕێوه‌چوو. هەر لە دوای ئه‌م فیلمه له ڕووی ناچارییه‌وه ئێرانی به جێهێشت و له ده‌ره‌وه‌ی ئیران کارەکانی درێژە پێدا. ساڵی ۲۰۱۲ فیلمی “وەرزی کەرگەدەن”ی له ئەستەمبووڵ درووستکرد و هەروەها دواهەمین فیلمیشی“ئاڵای بێ وڵات”ە (۲۰۱۵)، کە فیلمێکی دۆکۆمێنتارییە له شاری هه‌ولێری باشووری کوردستان به‌رهه‌م هاتووه.
چالاکییەکانی پێش دامەزراندنی "مژفیلم":
گۆرانییەکانی کچانی دونیا 1999
- کورتەیەک لە چیرۆک:ڕۆژێک کچێکی شیرازی دەچێت بۆ ماڵی مامۆستایەک لە کوردستان و چیرۆکەکە لێرەوە دەست پێ دەکات.
- به‌رهه‌م هێنان: به‌همه‌ن قوبادی
- نووسه‌ر، ده‌رهێنه‌ر و کۆردنەوە: به‌همه‌ن قوبادی
- کاتی فیلم: ۳۷خولهک
- فیلم ههڵگهرتنەوە: جه‌عفه‌ر به‌راتی مێهر
- ده‌نگ: موحه‌ممه‌د شیروانی
- ئه‌کته‌ره‌کان: حه‌سه‌ن ڕهشیدقامهت، سابیر نیکبه‌خت و شه‌هابه‌ددین ئیبراهیمی
کیوسکی تەلەفوون 1997
- کورتەیەک لە چیرۆک: زەنگی قوتابخانە لێدەدرێت و هەموو خوێندکارەکان بەرەو ماڵ دەگەڕێنەوە. تەنیا کوڕێک نەبێ کە لە ڕێی دایکی وەستاوە. دوای کەمێک دەیەوێت بنکەی تەلەفوونێک بدۆزێتەوە و زەنگ بدات بۆ ماڵەوە، بەڵام کاتێک دۆزییەوە، ئەبینێ دەستی بە تەلەفوونەکە ناگات و بە ناچار لە دەلاقەی کیوسکەکەوە سەردەکەوێت، هەر لەو کاتەدا دەکەوێتە خوارەوە و پانتۆڵەکەی دەدڕێت. بەو هۆیە شەرم دەیگرێت و هەر لەوێدا دەمێنێتەوە، تا ژنێک پەیدا دەبێت و پانتۆڵەکەی بۆ دەدوورێتەوە.
- بەرهەمهێنان و بڵاوبوونەوە: دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان
- ئامادەکردن: بەهمەن قوبادی
- نووسەر و دەرهێنەرو کۆردنەوە: بەهمەن قوبادی
- کاتی فیلم: 25 خولەک
- فیلم ههڵگهرتنەوە: مه‌هدی پوورقاسمی
- ده‌نگ: ئۆمید ئه‌نساری
- مۆدیری ته‌ولید: ئۆمید ڕاستبین
- ئه‌کته‌ره‌کان: سپێهر مه‌قسوودلوو، ئه‌قده‌س و یاسر موحەممەدی
دەنگ 1996
- کورتەیەک لە چیرۆک: ژیانی خه‌ڵکی کورد له‌گه‌ڵ موسیقا تێکه‌ڵ بووه. ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت سەبارەت بە بەشێک نیشتمانە پڕ لە مۆسیقا و شێعرەیە.
- ئامادە کردن: موحەممەدڕەزا سەرهەنگی
- نووسەر و دەرهێنەر: بەهمەن قوبادی
- کاتی فیلم: 22 خولەک
- فیلم هەڵگرتنەوە: بەهمەن زیننووری
- کۆردنەوە: موحەممەد عەلی سەجادی
- دەنگ: فرووغ فەدایی
سەربازێک بە ناو "ئەمین" 1996
- کورتەیەک لە چیرۆک: سەربازێک بە ناوی ئەمین ئیجازەی بە جێهێشتنی سەربازخانەی پێدەدرێت و دەڕوات و لە شار, تووشی چەند ڕووداوی جۆراوجۆر دەبێت.
- ئامادە کردن یان بەرهەمهێنەر: بەهمەن قوبادی
- نووسەر و دەرهێنەر و کۆردنەوە: بەهمەن قوبادی
- کاتی فیلم: 28 خولەک
- فیلم هەڵگرتنەوە: ڕەزا ڕەخشان
- دەنگ: شاهید ئەحمەدی
- ئەکتەر: ئەکبەر زەنجانی
وەکوو دایک 1996
- کورتەیەک لە چیرۆک: مامۆستایەکی خانەنشینکراوی پەککەوتووی شەڕ، لە یەکێک لە گوندەکانی کوردستان وانە دەڵێتەوە. لە نێو خوێندکارەکانیدا خوشک وبرایەک هەن کە لە بۆمبارانی شەڕدا دایکیان لە دەست داوە و جێی خۆیان لە ناو دڵی مامۆستاکەیان کردۆتەوە.
- تەولید: ناوەندی فه‌رهه‌نگیی جانبازانی کوردستان
- نووسەر و دەرهێنەر: بەهمەن قوبادی
- فیلم هەڵگرتنەوە: فەرهاد ئەرشەدی
- چیرۆک: ئازەر قوبادی
- کۆردنەوە: بەهمەن قوبادی و ناسر باکیدە
- مۆسیقا: عەلی کوهەن دیری
- ئەکتەر: ئەفسانە ئوستوار
- نەمایش لە فستیڤاڵ: یەکەم فستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆنتڕاڵ لە کەنەدا ئۆکتۆمبەر-نوامبەر 28-29، 2006
میوانی 1996
- کورتەیەک لە چیرۆک: باسی تەنیایی کچێکی چکۆلە لە دوای چوونەدەرەوەی هەمیشەیی دایک و بابی بۆ سەرکار دەکات.
- هه‌موو ڕۆژێک له‌گه‌ڵ بووکه‌کانی یاری ده‌کات و هه‌ندێ جاریش بووکه‌ڵه‌کانی ده‌باته ده‌ره‌وه‌و میوانی ده‌گرێت و کچه‌کانی کۆڵان به میوانی داوه‌ت ده‌کات. ڕۆژێک…
- بەرهەمهێنان: بەهمەن قوبادی و ناوەندی دەنگ و ڕەنگی سنە
- نووسەر و دەرهێنەر: بەهمەن قوبادی
- کاتی فیلم: 32 خولەک
- فیلم هەڵگرتنەوە: یەدوڵڵا شیرزاد
- کۆردنەوە: مەهدی پوورقاسمی
- مۆسیقا: عەلی کوهەن دیری
- ئەکتەرەکان: شیرین خورشیدی، شەهاب ئیبراهیمی و شیما حەقیقیان
ماسی خود 1996
- کورتەیەک لە چیرۆک: دوو برا لە دەستپێکی ساڵی نوێی ئێرانی دەیانەوێ بۆ سەر سفرەی حەوت سینی نەورۆز ماسییەکی سوور پەیدا بکەن. لە ڕێگای چوونەوە بۆ ماڵدا تۆنگی ماسییەکەیان لێ دەکەوێ و دەشکێت و هەوڵ ئەیەن تۆنگێتر بدۆزنەوە بۆ ماسییەکە.
- بەرهەمهێنان: بەهمەن قوبادی و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سنە
- نووسەر و دەرهێنەر: بەهمەن قوبادی
- کاتی فیلم: 20خولەک
- فیلم هەڵگرتنەوە و کۆردنەوە: مەهدی پوورقاسمی
- دەنگ: ئەرسەلان نەوسوودی
- مۆسیقا: عەلی کوهەن دیری
- ئەکتەرەکان: شەهابەددین ئیبراهیمی، یاسر موحەممەدی و نەوید دانائی
دیسان باران لەگەڵ گۆرانی 1995
- کورتەیەک لە چیرۆک: لە ڕۆژی مامۆستادا خوێندکارێک دەیهەوێت دیاری خۆی بە مامۆستا بدات بەڵام دەبینێ هیچ پووڵێکی پێ نییە. کاتێک دەزانێت کە باقی هاوڕێکانی دەیانەوێ گوڵدان بە دیاری بدەن بە مامۆستا، ئەویش دەیەوێت گوڵێک بۆ گوڵدانەکەی ئەوان پەیداکات، کاتێک کە دەیەوێت بچێتەوە گوڵ بێنێت، دەبینێ کە دەرگای ماڵەوەیان بەستراوە و…
- بەرهەمهێنان: ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سنە
- نووسەر و دەرهێنەر: بەهمەن قوبادی
- کاتی فیلم: 18 خولەک
- فیلم هەڵگرتنەوە: مەهدی پوورقاسمی
- کۆردنەوە: جەعفەر میرئەشرافی
- مۆسیقا: شەهرام عەلی موحەممەدی
- دەنگ: ئەرسەلان نەوسوودی، ئومید ئەنساری
- ئەکتەرەکان: شەهابەددین ئیبراهیمی، یاسر موحەممەدی و جەلال ساعدپەنا
- نەمایش لە فستیڤاڵ: یەکەم فستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆنتڕاڵ لە کەنەدا ئۆکتۆمبەر-نوامبەر 28-29، 2006
ژیان لە ناو مژ 1995
- کورتەیەک لە چیرۆک: کوڕێکی چواردەساڵ دوای لەدەستدانی دایک و باوکی بە ناچاری دەبێت خزمەتی خوشکە چکۆلەکانی بکات، هەربۆیە لە سنووری ئێران و عێراقدا خەریکی کۆڵبەری و کاری قاچاخ دەبێت.
- بەرهەمهێنان: بەهمەن قوبادی
- نووسەر و دەرهێنەر: بەهمەن قوبادی
- کاتی فیلم: 27 خولەک
- فیلم هەڵگرتنەوە: بایرام فەزڵی
- کۆردنەوە: موحەممەد عەلی سەجادی
- دەنگ: ئەسەد خۆشنوود
- مۆسیقا: عەلی کوهەن دیری
- به‌ڕێوبه‌ری تێکنیکاڵ: ڕه‌سانه‌ی پوویا
- ئەکتەرەکان: نەژاد ئیختیاردینی، ئامینە ئیختیاردینی و مەهدی ئیختیاردینی.
ئەو پیاوە هات 1995
- کورتەیەک لە چیرۆک: له کاتی بۆمبارانی عێراق مامۆستایەک وا له‌گه‌ڵ خوێنده‌واره‌کانی پێوه‌ندییەکی باشی هه‌یه، ده‌ڕوات بۆ شه‌ڕ. کاتێک کە له شه‌ڕ دێته‌وه، منداڵه‌کان جووتێک پێلاویان بۆ سەندووە، به‌ڵام کاتێک مامۆستا دێته نێو قوتابخانه ده‌بینن کە هه‌ر دوو لاقی له‌ده‌ست داوە.
- به‌رهه‌م هێنەر: موحه‌ممه‌د سدیق ئه‌حمه‌دزاده
- نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و تەدوین: به‌همه‌ن قوبادی
- کاتی فیلم: 16 خولەک
- فیلم هەڵگرتنەوە: موزەففەر پەرتۆ ئەنداز
- ئەکتەرەکان: شەهرام میرزایی، موحسێن زار‌ع و سیرووس باری.
- نەمایش لە فستیڤاڵ: یەکەم فستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆنتڕاڵ لە کەنەدا ئۆکتۆمبەر-نوامبەر 28-29، 2006
کۆترەکەی نادر فڕی 1994
- کورتەیەک لە چیرۆک: کوڕێکی منداڵ نووسراوەیەک سەبارەت بەوەی کە لە داهاتوودا دەیەوێت چ پیشەیەکی هەبێت دەنووسێت. ئەو دەنووسێت کە دەیەوێت ببێته کۆتری ماڵه دراوسێکەیان.
- بەرهەم هێنان: دەنگ و ڕەنگی ناوەندی سنه
- نووسەر و دەرهێنەر: بەهمەن قوبادی
- کاتی فیلم: 30 خولەک
- فیلم هەڵگرتنەوە و تەدوین: مەهدی پوورقاسمی
- دەنگ: ئەرسەلان نەوسوودی و ئومێد ئەنساری
- میکسی دەنگ: مەهدی پوورقاسمی
- بەڕێوەبەری بەرهەم هێنان: ئومێد ڕاستبین
- ئەکتەرەکان: جەلال ساعیدپەناه، ئومێد نیازی و حەمید نیازی
پانتۆڵ 1993
- کورتەیەک لە چیرۆک: دۆکۆمێنتارییەک سەبارەت بە جۆرێک لە قوماشە بە ناو “مەرەز”.
- به‌رهه‌م هێنان: بەهمەن قوبادی و ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مایی گه‌نجانی سنه
- نووسه‌ر و ده‌رهێنەر و ئێدیت: بەهمەن قوبادی
- کاتی فیلم: 39 خولەک
- فیلم هەڵگرتنەوە: موزەففەر پەرتەوئەنداز
- دەنگ: ئومێد ئەنساری
- مۆسیقا: Vernacular
سەرتاشخانە 1993
- کورتەیەک لە چیرۆک: به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه کوڕێک ناچار ده‌کات سه‌ری بتاشێت، به‌ڵام کوڕه‌که پاره‌ی که‌می هه‌یه و ده‌گه‌ڕێت تاکوو سهرتاشخانهیەکی هه‌رزان بدۆزێته‌وه.
- نووسه‌ر و ده‌رهێنەر و ئێدیت: به‌همه‌ن قوبادی
- کاتی فیلم: 12 خوله‌ک
- فیلم هەڵگرتنەوە: بەختیار ڕەحیمی
- هاریکاری ده‌رهێنه‌ر: حه‌مید قه‌ووامی
- ده‌نگ: جه‌لال ساعێدپه‌ناه – خه‌لیل سه‌یدی
- ئه‌کته‌ره‌کان: یاسر موحه‌ممه‌دی وجه‌لال ساعێدپه‌ناه
- خه‌ڵاته‌کان: خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای ئێران
بەربان 1992
- کورتەیەک لە چیرۆک: له ڕۆژانی گه‌رمی هاویندا ژنێکی پیر که بە ته‌نیا ژیانی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات, هه‌موو ڕۆژێک دێته بەربانی ماڵه‌که‌ی داده‌نیشێت و سه‌یری ده‌ره‌وه ده‌کات. ڕۆژێک هه‌ندێک منداڵ له کۆڵان یاری دووگۆڵی ده‌که‌ن و له ناکاو، به تۆپه‌که‌یان یەکێک له گوڵدانه‌کانی پیره ژنه‌که ئه‌شکێنن. یه‌کێک له‌و کوڕانه ته‌نیا گوڵێک وا له‌و گوڵدانه ماوه‌ته‌وه هه‌ڵی ئه‌گرێت و فڕێی ئه‌دات بۆ پیره ژنه‌که.
- به‌رهه‌م هێنان: ئه‌نجۆمه‌نی سینه‌مایی گه‌نجانی سنه
- نووسه‌ر و ده‌رهێنەر وکۆردنەوە: به‌همه‌ن قوبادی
- کاتی فیلم: 12 خولەک
- فیلم هەڵگرتنەوە: فەرشاد ئەرشەدی
- دەنگ: حەمید قەووامی
- میکسی دەنگ: ئارمین ئەربابی
- ئەکتەرەکان: حەمید ڕەحیمی و ئەحمەد ڕەزایی
تەنیا لە یەک نیگادا 1992
- کورتەیەک لە چیرۆک: ڕوانگهێەکی دۆکومێنتاری سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕبوونی کات و پێوه‌ندیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤدایە.
- به‌رهه‌م هێنان: ئه‌نجۆمه‌نی سینه‌مایی گه‌نجانی سنه
- نووسه‌ر و ده‌رهێنه: به‌همه‌ن قوبادی
- کاتی فیلم: 15 خوله‌ک
- فیلم هه‌ڵگرتنەوە: عه‌لی ڕه‌زا که‌رباسیان
- ده‌نگ: حه‌مید که‌ریمی
- ئه‌کته‌ره‌کان: ئه‌حمه‌د خه‌لیلی و ڕه‌زا بانکی
سەرباز "م.حوسەینی" 1992
- کورتەیەک لە چیرۆک: کاتێ سه‌ربازێک به ناو “م حوسێنی” بۆ ماوه‌ی دوو سەعات له پارکێک بۆ حه‌سانه‌وه خۆی ڕاده‌کێشێت، کە شتانێکی زۆرناخۆش دێته خه‌یاڵی.
- به‌رهه‌م هێنان: ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مایی گه‌نجانی سنه
- نووسه‌ر و ده‌رهێنەر و تەدوین: به‌همه‌ن قوبادی
- کاتی فیلم: 14 خوله‌ک
- فیلم هه‌ڵگرتنەوە: به‌ختیار ڕه‌حیمی
- ده‌نگ: په‌ردیس عه‌زیمی
- میکسی ده‌نگ: ئارمین ئه‌ربابی
- ئهکتهرەکان: حه‌مید قه‌ووامی
لە ڕوانگەیەکی دیکەوە 1991
- کورتەیەک لە چیرۆک: له نێو ستادیۆمێکدا کە هەمووان لە جگەرەن، کێبهرکێیەک له نێوان جگەرەی ناوخۆیی جگەرەی دەرەوەی وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت.
- به‌رهه‌م هێنان: ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مایی گه‌نجانی سنه
- نووسه‌ر و ده‌رهێنەر و تەدوین: به‌همه‌ن قوبادی
- کاتی فیلم: 9 خوله‌ک
- فیلم هه‌ڵگرتنەوە: به‌ختیار ڕه‌حیمی
- میکسی ده‌نگ: ناسر باکیده
- به‌رهه‌م هێنەر: به‌همه‌ن قوبادی
- خه‌ڵاته‌کان: خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشنی فستیڤاڵی میللی سنە
گوڵباجی 1991
- کورتەیەک لە چیرۆک: پیرەژنێکی ته‌نیا له‌گه‌ڵ کچه گه‌وره‌که‌ی، که ته‌مه‌نی ۲۳ ساڵه ژیان به سه‌ر دەبات. ڕۆژێک یه‌کێک له هاوڕێکانی کچه گه‌وره‌که‌ی دێت بۆ ماڵیان و جلوبه‌رگی شایی له به‌ر ده‌که‌ن و ده‌ڕۆن بۆ زه‌ماوه‌ن و پیرەژنهکه به ته‌نیا به جێدەهێڵن. پیرەژنهکه له ته‌نیایی خۆیدا ئه‌ڕواته سه‌ر سندووقه کۆنه‌که‌ی و جلوبه‌رگه کۆنه‌کانی دهردەهێنێت و له ناو ئاوێنه، سه‌یریان ده‌کات و بیری ڕۆژانی خۆش و گه‌شی گه‌نجایه‌تی خۆی ده‌کات.
- به‌رهه‌م هێنان: ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مایی گه‌نجانی سنه
- نووسه‌ر و ده‌رهێنەر و تەدوین: به‌همه‌ن قوبادی
- کاتی فیلم: 12 خوله‌ک
- فیلم هه‌ڵگرتنەوە: فه‌رهاد ئه‌رشه‌دی
- ده‌نگ: حه‌مید قه‌ووامی
- میکسی ده‌نگ: ئارمین ئه‌ربابی
- ئه‌کته‌ره‌کان: سارا گلهداری و مه‌عسوومه ئه‌مینی
"ژ" وەکوو ژیان 1991
- کورتەیەک لە چیرۆک: پیاوێک له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی بۆ مامۆستایه‌تی دەڕۆنه گوندێک. ئه‌وان خەڵکی گوندەکە هان دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان بنێرن بۆ قوتابخانه. له‌م ناوەدا، کوڕێک به ناوی “ڕێبوار” هه‌یه که هه‌ر دوو ده‌ستی له دەست داوە و نایه‌وێت بچێته قوتابخانه، به‌ڵام مامۆستاکان ڕێبوار ڕازی ده‌که‌ن کە بچێته قوتابخانه.
- به‌رهه‌م هێنان: ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مایی گه‌نجانی سنه
- نووسه‌ر و ده‌رهێنەر: به‌همه‌ن قوبادی
- کاتی فیلم: 33 خوله‌ک
- فیلم هه‌ڵگرتنەوە: فه‌رهاد ئه‌رشه‌دی
- ده‌نگ: جه‌لال ساعێدپه‌ناه
- میکسی ده‌نگ: ئه‌میر بابایی
- ئه‌کته‌ره‌کان: فه‌رزین سابوونی و نه‌سرین موحه‌ممه‌دی
دادوەری فستیڤاڵەکان:
لە بیستودووهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بووسان” وەک ئەندامی ئەنجومەنی ناوبژیوانانی بزوتنەوەی نوێ لە بووسان، کۆریای باشوور۲۰۱۷
حهوتهمین فستیڤاڵی کامێرا سه‌ربه‌خۆکان– پۆڵەندا، ۲–۱۱ مه‌ی ۲۰۱۴
چوارده‌هه‌مین فستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “کراڵا” – دێسەمبەری ۲۰۰۹
فستیڤاڵی کامێرا سه‌ربه‌خۆکان– پۆڵەندا، ۱-۵ ئۆکتۆبەری ۲۰۰۸
فستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “ئوراسیا” –۷–۱۳ سێپتەمبەری ۲۰۰۸
فستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “ساوپاولۆ” – ئۆکتۆبەری ۲۰۰۶
فستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “ئانۆنیمۆڵ” – ڕۆمانیا، ۱۴-۱۹ ئۆگستی ۲۰۰۶
فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی ” Vila do conde” – پورتوگال، ۳–۱۱ جوولای ۲۰۰۶
فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “گوانگجۆ” – کۆریای باشوور، ۲۸‌ی ئەیپریڵ – ۶‌ی مەی ۲۰۰۶
فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “ڕۆته‌ردام” – هۆڵه‌ندا، ۲۶ی ژانوییە – ۶‌ی فورییە۲۰۰۴
فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “که‌ن” – فەڕەنسا، ۲۰۰۲