- کورتەیەک لە چیرۆک: لە ناوچەیەکی دوورکەوتوو لە کوردستان 111 کچی لادێیی خەریکن لە باروودۆخێکی ناخۆشی سنوورداردا پیردەبن.
- ئەوان هێشتا زەماوەنیان نەکردووە. باوک و براکانیان، یان مردوون یان ونبوون. دۆزینەوەی پیاوی باش و هاتنیان بۆ ئەو ناوچە ئەستەمە. ئەوان داهاتووی خۆیان زۆر باش نابینن و هەربۆیە تێکڕا نامەیەک دەنێرن بۆ سەرۆک کۆمار و داوای یارمەتی لێدەکەن و دەڵێن ئەگەر بێتو تا چوار ڕۆژیتر وەڵامیان نەدەنەوە، هەموویان خۆیان لە کێوێک دەخەنە خوارەوە و خۆیان دەکوژن. بە فەرمانی سەرۆک کۆمار، کەسێکی پشکنەری تایبەت بە نێوی “دونیادیدە” لەگەڵ کوڕێکی منداڵ بە نێوی”شێرکۆ” بۆ پشکنین دەنێرنە ئەوێ.
- سەفەری دواتری ئەوان لە تارانەوە بۆ گوندە چکۆلەکەی شێرکۆ لە کوردستانە. چیرۆکێکە دەربارەی، کوردێک و ئێرانییەک، سوننەیەک و شێعەیەک. ئەو دوانە لە هەوڵ دەبن بۆ ئەنجامدانی ئەو فەرمان و ئەرکە سەیرە. لە درێژەی ئەم سەفەرە سەیر و سەمەرە زۆر هەڵسووکەوتی جۆراوجۆر و سەیر لە خۆیان نیشان دەدەن. هەردووکیان قسەخۆش و پێکەنیناوین. چوار ڕۆژ سەفەر کردنی ئەوان دەبێتە هۆی ئەوەی بەرپرسیارانی دەوڵەتی بە خەبەر ببنەوە و هەروەها سەفەری سەرەکیشیان نەجاتدانی ئەو 111 کچەیە.
- بەرهەم هێنان: کۆمپانیای مژفیلم
- بەرهەم هێنەر و ئامادەکار: بەهمەن قوبادی، عەبباس غەزاڵی
- دەرهێنەر: ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا
- کاتی فیلم: 79 خولەک
- ساڵ: 2012
- ئەکتەرەکان: ڕەزا بهبوودی، مەهدی ساڵی و ئەمین سادقی
فۆرمی داواکاری
ناو | ھەناردە کردن |
---|---|
دەستپێڕاگەیشتن بە فیلم دەربارەی 111 کچ | 7 USD |
بەکارهێنەری خۆشەویستبۆ کەڵکوەرگرتن لە سیستەمی "کڕین و بینین"، ئێمە کورتە ڕێنوێنییەکمان بۆ ئێوە داناوە، تکایە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن:1-بە دانانی پۆستی ئەلکترۆنی (ئیمێل) ، ئێمە هەژمارێکتان بۆ درووست دەکەین کە لەو ڕێگاوە ئێوە دەتوانن (دوای دابەزاندنی پارە)، فیلمی هەڵبژێردراوی خۆتان ببینن.2- دوای دانانی زانیاری پۆستی ئەلکترۆنی خۆتان بۆ ئێمە، پەیامێک کە زانیاری پێویست بۆ بە کارهێنانی هەژمارەکەتانی تێدایە، دەگاتە دەستتان.3-له گۆشهی سەرەوە لای ڕاست، ئهو بهشانهی که بۆ چوونهوه ژوورهوه له ماڵپهڕهکهی ئێمهدا پێویسته، دانراوه.سپاس بۆ سەرنجتان
هیوادارین لەم فیلمە چێژ وەرگرن
تیمی مژفیلم