- کورتەی چیرۆک: چیرۆکی خۆشەویستییەکی بە گڕ و تین کە سێ دەیەیە بەردەوامە. وەرزی کەرگەدەن، بە پێی چیرۆکێکی دڵتەنگی شاعیرێکی کورد کە هاوڕێی بنەماڵەیی بەهمەنی قوبادییە و لە کاتی شۆڕشی ئێران بە شێوەیەکی نا دادپەروەرانە بەند دەکرێت و دەبێتە قوربانی ڕق و قینێکی کەسیی، درووست کراوە. “ساحل” (بێهرووز وسووقی)، لەگەڵ هاوسەرە وەفادارەکەی “مینا” (مۆنیکا بەلووچی) دەخرێنە بەندیخانەوە. دوایی تێپهڕبوونی حوکمێکی ده ساڵه، بەرپرسانی بهندیخانه هەواڵی مردنی مێردەکەی دەدەن، بۆیە مینا لەگەڵ دوو منداڵە کەی و بە دڵێکی شکاوەوە لە ئێرانەوە دەچنە تورکیا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ساحل زیندووە و هێشتا بیست ساڵی دیکە دەبێت لە بەندیخانە بمێنێتەوە. ساحل دوای ئازادبوونی لە بەندیخانە دەکەوێتە گەڕان بۆ دۆزینەوەی هاوسەرەکەی، کەسێک کە تەنیا بیرەوەری کاتی بەندیخانەو دەرد و ئازار کێشانی بووە. بەڵام دوای ئەو هەموو وێنە خەیاڵییانە، دەبێت چ جۆرە حەقیقەتێک چاوەڕێی ساحل بکات؟.
- بەرهەمهێنان: مژفیلم و BKM فیلم
- نووسەر، دەرهێنەر و ئامادەکار: بەهمەن قوبادی
- کاتی فیلم: 104 خولەک
- ساڵ: 2012
- ئەکتەرەکان: بێهرووز وسووقی، مۆنیکا بەلووچی، یەڵماز ئەردۆغان، جانێر سیندرووک، بەرەن سات، بەلچیم بیلگین، ئارەش لەباف، عەلی پورتاش و عەلی مومتاز تایلان
فۆرمی داواکاری
ناو | ھەناردە کردن |
---|---|
دەستپێڕاگەیشتن بە فیلم وەرزی کەرگەدەن | 7 USD |
بەکارهێنەری خۆشەویستبۆ کەڵکوەرگرتن لە سیستەمی "کڕین و بینین"، ئێمە کورتە ڕێنوێنییەکمان بۆ ئێوە داناوە، تکایە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن:1-بە دانانی پۆستی ئەلکترۆنی (ئیمێل) ، ئێمە هەژمارێکتان بۆ درووست دەکەین کە لەو ڕێگاوە ئێوە دەتوانن (دوای دابەزاندنی پارە)، فیلمی هەڵبژێردراوی خۆتان ببینن.2- دوای دانانی زانیاری پۆستی ئەلکترۆنی خۆتان بۆ ئێمە، پەیامێک کە زانیاری پێویست بۆ بە کارهێنانی هەژمارەکەتانی تێدایە، دەگاتە دەستتان.3-له گۆشهی سەرەوە لای ڕاست، ئهو بهشانهی که بۆ چوونهوه ژوورهوه له ماڵپهڕهکهی ئێمهدا پێویسته، دانراوه.سپاس بۆ سەرنجتان
هیوادارین لەم فیلمە چێژ وەرگرن
تیمی مژفیلم